شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: چەند لاپەڕە خۆشەویستی سەرناو: چوارچێوەی دڵ سەبارەت: ٢٨ ڕێبەندان ١٣٩٩ - نووسین: هێمن نیک بین چوار چێوەی دڵی تۆ بێ من تەواوی دڵی من بۆ تۆیە قەبارەی جەستەمت پڕ کرد ئەو نەویستنەت بێ هۆیە بەرزی و رادەی ئەوینی من بێ پسانەوە و بێ شومارە لە هەر لایێک سەیرت دەکەم شێوەی ئاسک، چاوت خومارە لە چوار گۆشەی ماڵی عەشق ناوی تۆ لە دیوار دراوە شۆقی چرای ناوێ چونکا رووی مانگی تۆ هەڵکراوە هەستی پاکت پاشکەوتەیە بۆ داهاتووی نادیار و ڵێڵ لە رۆژانی بێ ماڵیم دا باوەشی تۆ دەبێتە خێڵ سەدان ڕاسپاردەم بۆ ناردی دڵی ڕەقت ئارام وەبێ ئارام نەبوو و نەهاتیوە ئەوینداری کوا وا دەبێ؟ دڵم راخەرێکی کۆنەیە لە دووکانی کۆنە فرۆشێک دڕاو و تۆزاوی و چڵکن فڕێدراوە وا لە گۆشێک لە ئاوەدانی باوشت وەکوو ماڵی چۆڵ داخراوم لە قەفەسی ئەوینت دا وەک باڵەندێکی داکراوم تەمەنم بە کۆمەڵ رۆیشت رۆژەکان بە وردی رویی شێوەی وەرزێری بێ ئیقباڵ کشت و کاڵ بە فیرۆ ڕۆی ++++++++++++++++++++++