شاعیر: سامان سەنگاوی کتێب: تەنیام لێرە سەرناو: ئەو دڵم دەشکێنێ ئــەو دڵم دەشکێنێ کەچی من دڵی ئـەو دەکەم چـارە ئـەو مـن دەسـوتێنێ و منیش ئاوی ئـاگریم ئـەم جارە من گوڵی بۆنداری ئەوم کەچی ئەو بۆ من هـەر خـارە من خەندە و پێکەنینم بۆی ئەویش بۆ من هـەر ئـازارە ئەو بێ هۆش و خەیاڵ لە من من چاوم بۆ ئـەو بێدارە بەهارێکی نوێم بۆ عومری ئەو هەر لەسەر بەزمی پارە ++++++++++++++++++++++