شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: چش له‌م و له‌و! سەبارەت: عینوانی شیعره‌که له چاپی ئه‌نیسیدا "پرته‌وی عیشق" ه. - (قاقڵاوا، ١٣٦٠ ی هه‌تاوی) - لاپەڕە ١٧٠ ی چاپی جه‌عفه‌ر و ٧٩ ی چاپی ئەنیسی ئه‌ی خالیقی ڕۆژ و شه‌و، ڕۆژم ڕه‌شه هه‌ر وه‌ک شه‌و شه‌و هه‌ر له خه‌یاڵی ئه‌م، ڕۆژیش به هومێدی ئه‌و تا که‌ی به هومێدی ئه‌و، تاکه‌ی به خه‌یاڵی ئه‌م؟ یاڕه‌ب ئه‌و و ئه‌م به‌س بێ، هه‌م چش له‌و و هه‌م چش له‌و! ڕۆژ و شه‌وی عومری من پاکی به عه‌به‌س ڕۆیی ڕۆژ خواردنه فکری من، شه‌و هه‌ر به خه‌یاڵی خه‌و ئه‌م عاله‌مه فانی بوو، ئیتر به خه‌یاڵی چی؟ کوا شاهی سوله‌یمان و ئه‌سکه‌نده‌ر و که‌یخوسره‌و؟ هه‌سته بڕۆ به‌ر ده‌رکی خاسانی خودا، 'کامیل'! بمره، که له‌پاش فه‌وتت هه‌ر عیشقه ده‌دا پڕته‌و ++++++++++++++++++++++