شاعیر: ئاسۆ کتێب: دیوانی ئاسۆ سەرناو: وابەهارە سەبارەت: نووسین: کارزان ئەو کەسەی میوان لە نێو ماڵی دڵی خۆی دەر دەکا با کڵاویشی لە عاسمان بێ، تەنی، بێ سەردەکا داری پیر زستان لە بەر سەرما سەری دانانەوێ چون دەزانێ خاکەلێوە وەک نەمام پەل دەردەکا ریشەی نخل کهنسال از جوان افزون تر  است میسرەعی 'سائیب' لە نێو شیعری منا مەحشەر دەکا تاقە یەک پیاڵە لە دەستی ئەو کەسەی تۆی خۆش دەوێ قیمەتی شەکراو و شیری جۆگەلەی کەوسەر دەکا هەر زەمانێ خۆشەویستی چۆڵی کرد ماڵی دڵت کەوشەکەت خالیس تەڵابێ، پانیە  تۆقلەی هەر دەکا حاسڵی عومری موفیدت غەیری ماچ ومەی چیە ڕێڕەوی تینووی کەویر کەی ئارەزووی گەوهەر دەکا؟ شاعیریی، لەم عەسرەدا قوتبی نەماوە داخەکەم دڵ کە ئێشا چاوەکەم کوا  ئارەزووی دڵبەر دەکا؟ 'بووموسەیلم' ئارەزووی بوو بێتە 'ئەحمەد' مەرتەبەی گەوجیە هەر کەس ڕەقیبیی شەخسی پێغەمبەر دەکا تاو لە هاویندا عەزیزم جوانیی زستانی نیە کوا لە زستانیش جەماوەر ئارەزووی سێبەر دەکا چاوی تۆ زستانی پیریی من دڵی لاو کردمەوە گوێمەدە ئەغیار و دوژمن ئەو قسەی خۆی هەر دەکا! وابەهارە و سوورەگوڵ چاوی لە عاشق داگرێ چیمەنی سەرچۆم لە فەڕش و چادری مەخمەر دەکا چاو لەبولبول کەو بەدڵ گوێ بۆ ورینگەی ڕاگرە مەست نیە ئاسۆ! خەریکە شیعری تۆ ئەزبەر دەکا ++++++++++++++++++++++