شاعیر: شەهلا نوری کتێب: شیعرەکان سەرناو: پەیکەرێک لە بەفر سەبارەت: نووسین: کۆچەر دەمێک بوو... بەفرێکی وا نەباریبوو، بەردەرگای لێ نەگرتبووم. بەفرێکی تازە، بەسەر گەرمیی بوونمدا وا دەبارێ؛ گاهێ بەفرەکە نەرم و ڕوونە، مشتێکم لێ هەڵگرت و چێژم کرد بە لێوم! گاهێ شەختەیە... گاهێک منداڵان شەڕەبەفریانە و لێم دەوەشێنن، دەڵێن: دوورکەوە! پەیکەری بەفر دیسانەوە مەخوڵقێنە، بەرگی خۆتی لەبەر مەکە و لێوی بە لێوت سوور مەکە! گەمەی ئێمەش مەشێوێنە، ئێوە بەرگەی تەزووی سەرما و بەفر ناگرن ++++++++++++++++++++++