شاعیر: ناسیح ڕەحیمی کتێب: دیوانی شیعر سەرناو: شێتە گیان سەبارەت: نووسین: ناسیح ڕەحیمی شێتە گیان شێتانە شێتم من لە دەوری ماڵەکەت شێتە گیان شێتانە شەیدام بۆ شکاری خاڵەکەت شێتە گیانم شەو شەوارەی داوە بەر دەم زوڵفەکەت شێتە گیان من دەس بە دامەن، ئەو گرێیەی شاڵەکەت شێتە گیان زستان بەهارە، گەر ببینم ڕووی گەشت شێتە گیانم بەند و زیندانم لە گۆنا چاڵەکەت شێتە گیانم وا مەزانە عاشقی بۆم ئەستەمە من خەوی خەونی خەیاڵم، مەستی لێوە ئاڵەکەت شێتە گیان تا ئەو بەهەشتەی، وادەیی داوە خودا پێ بە پێ، هەنگاو بە هەنگاو، ئەبمە یاری پاڵەکەت پێم مەڵێ ناسێح تەواو بوو، کەوتە داوی چاوەکەم نامرم گەر تاقە جارێ سەر خەمە سەر باڵەکەت تا نەمردووم دێمە بەر دەم بوونی پاکت، شێتە گیان وەک عەسەڵ شیرینە بۆ من، چایە تارە تاڵەکەت ++++++++++++++++++++++