شاعیر: ناسیح ڕەحیمی کتێب: دیوانی شیعر سەرناو: بارانی خەیاڵ سەبارەت: نووسین: ناسیح ڕەحیمی مەڕۆ تا پێتی نیشان دەم، چ زمانێکە ئەوێن هەموو ئاوازی فڕینە، بە پلانێکە ئەوین مەڕۆ بارانی خەیاڵم، لە هەبوونت ئەوەرێ کە نەمای لێرە ئەڵێم پێت، چ خەزانێکە ئەوین مەلی ئازادی لە زادی، زەمەن و زارە ئەزێ نە لە ناو گۆڕی من و تۆ، چ زیندانێکە ئەوین مەگە دێوانەیی چۆنە، کە ئەڵێن با بدەمێ خەفەتی دا بە دڵی من، چ نەزانێکە ئەوین ئەمە کەی ژینە کە تۆ پێمی ئەدەی تاقە گوڵم کە بە ڕۆ ڕۆی دڵەکەم دێی، چ ژیانێکە ئەوین؟ خەبەری چوون و نەبوونت، بە خەیاڵ تێ ئەپەڕی لە خەوا ڕاچڵەکام پێی، چ هەلانێکە ئەوین هەموو کات ناسحی عاقڵ، لە ئەوین دووری ئەگرت کە دڵیت برد و بە دی کرد، چ تەلانێکە ئەوین دڵی برد دڵبەری بێڕەحم و بەرەو دواش نەگەڕا بێکەسی دا و کەسی بردم، کە زلانێکە ئەوین ++++++++++++++++++++++