شاعیر: شاھۆ کتێب: دیوانی شاهۆ سەرناو: لە کەشتیی فیرقەتی یارا پەرێشان حاڵ و دڵ تەنگم لە کەشتیی فیرقەتی یارا پەرێشان حاڵ و دڵ تەنگم بەسەر دەریای خەما سەییار و بێ خەمخوار و ھاودەنگم شەو و ڕۆژ من لە بەر خەم یەک دەم ئارامم نییە قوربان گەھێ مەشغووڵی قوڕ پێوان و گاھێ مات و بێ دەنگم ئەوند گریام بە خوێناوی جگەر وا سوورە بالینم ئەوندەم ئاھی سەرد کێشاوە گیانە زەرد بووە ڕەنگم عەجەب ماوم لە بەختی نەگبەت و شوومم لە لام وایە ئەگەر بچمە بەھەشتیش ھەروەھا داماو و دڵتەنگم خوسوس ئێستا کە بەینێکە وەھا دووچار و ناچارم کە وەک تەیری قەفەس دەسبەستە و داماو و پێ لەنگم لە خەم وەختێ ڕەھایی دێ دڵی میحنەت زەدەی شاھۆ بە دارووی وەسڵی خۆی ساتێ دەوا کا شۆخەکەی شەنگم ++++++++++++++++++++++