شاعیر: ئاسۆ کتێب: دیوانی ئاسۆ سەرناو: پلار سەبارەت: نووسین: کارزان لەسەرم دایە هەوای هەڵبەستێ سۆبە ئاسایی گڕی لێ هەستێ ڕازی دڵ نامەوێ دەرخەم بەخودا ماڵی چاو شێوێ تکەی ناوەستێ وەرە هاوڕێی غەمەکەم با بگرین کوا بەتەنیایی تەقەی دێ دەستێ کێ دەڵێ دەرکی بەهار داخە لەچاو کێ عەیب دەگرێ لە کاری مەستێ قوڕی ئێمەیشی خودا واشێلا نیە لەم کارە بەعەینی قەستێ دڵنیام من، نییە تاوانی کەسێک نوێژ بەرەو قیبلەی ئەوین دابەستێ غەم مەخۆ کاکە بە گوفتەی ناکەس کوا دەبێ سووک بەپلاری پەستێ تاوەکوو کەعبەیی دڵ قیبلەت بێ سەد بەناو حاجی بە تۆ ناوەستێ بۆیە ئاسۆ دڵی پڕ خوێنە لە ژین بێزی لەو هەموو ڕیا هەڵدەستێ! ++++++++++++++++++++++