شاعیر: بێنەوا کتێب: ئیلهام و خەیاڵ سەرناو: بۆ وادەکەی؟ سەبارەت: نووسین: ناشناس لێوەکەت خونچە گوڵن باعیسی شێتی دڵن عاشقان شەیدا دەکەی بۆوا دەکەی چاوەکەت عاشق کوژن موژەکانت خوێن ڕێژن قەتڵ بە نیگا دەکەی بۆوادەکەی چاوەکانت چاوی باز ڕوحان دەردێنێ بەناز چیت پێخۆش بێت وادەکەی بۆ وادەکەی بە خەندە دەبڕی هەناو شێت دەکەی عاشق بەچاو عاقڵان ڕسوا دەکەی بۆ وادەکەی دوو ئەبرۆت چەشنی کەوان لێیم دەبڕن هێزوو تەوان ڕوح لە من داوا دەکەی بۆ وادەکەی ++++++++++++++++++++++