شاعیر: شەهلا نوری کتێب: شیعرەکان سەرناو: ئەمشەو سەبارەت: نووسین: کۆچه ر کەیلی دڵم مەیلداری یارە ئەمشەو مەی فرۆشان بێنەوە ئەمشارە ئەمشەو لە غوربەتی ئیشقی یارا دەناڵێنم ئاشق ون و بێگانە نەوارە ئەمشەو نیگا و ھەستم ئەربابی ژوان نیازە خەتای بیرە ئامێز بێ سەردارە ئەمشەو دڵی شەمع و پەروانە بەزمیان دیوە بێ تۆ خوا پەرستیش حەرامدارە ئەمشەو ھەر لە کڵێسە و مزگەوت و لە بتخانە دوور لەھانای ئەم دڵە بێدارە ئەمشەو گریانی شەو خەندە و قریوەی مەستانە کەعبە و بتخانە بۆ من وەک ژارە ئەمشەو وەسڵی دووری وەکو چەرخ و فەلەک بینیم دڵی تەنگم لەدەوری دەوارە ئەمشەو نە عەقڵ و دڵ نە ھەستم زانی تۆ لە کوێی پەردەی دڵی شەھلا لە سەردارە ئەمشەو ++++++++++++++++++++++