شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: دایک سەبارەت: بەریتانیا - ١/٤/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق ئەی ئاسمانێ لەجوانی دەریایە لەمیرەبانی تۆی مانگی چواردە وەنەوشە لەو کێو هەردە تۆ خۆری گەرم هێنەر نێرگزی سەردەرهێنەر تۆ ئەستێرەی بریقەداری یا باخچەی گوڵ و گوڵزاری تۆ هەوری پەڵە پەڵە یا زەوی پڕ دوومەڵە دایک ڕووناکی ماڵە ماڵ بێ دایک بەتاڵە گەورەییت بەزمان باسناکرێ ئەگەر درۆبکەم خوا ئەم گرێ سۆزداریەکەت بێ وێنەیە لە پەروەردەیە وێنەت نیە بەهەشت لەژێر پێت دایە ئەی جوانترین مرۆڤ دایە ++++++++++++++++++++++