شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: بۆ ڕۆژی گیان لە کیس چوان سەبارەت: ٢٠٢٦/١١/٢١ - نووسین: سەعید سەدیق ئەوەی شەهید بوو، تەنیا لە خۆی ڕۆی هەر دەبێ بۆ خۆی بکا، باوکە ڕۆی! گشتی لە شیرە ماست و کەرە و دۆی ئەوەیە دەڵێن نۆش بابێتە سەر دەی! ئەوەی تێدا چوو، لە جەنگ کوژرا و ڕۆی زۆر کەس شین دەکا و زۆر دەگری لە بۆی هیچ جێ ناگرێ گریان و قوڕپێوان لە بۆی گەر شەهیدان ئەم دۆخە ببینن ئای لالۆی ئەوە گشتیان پەشیمان دەبنەوە لە خۆی! دەڵێن ئێمە خەباتمان کرد بۆ ئەم خاکەی بۆ ئەم گەل و کوردستان و نیشتمانەی کەر لە کوێ کەوتووە کوندە لە کوێ دڕای؟ ! سەد حەیف و مخابن بۆ ئەو برا پێشمەرگەی کە خۆی بە کوژدا بۆ ئەم دەورەی کە هەی! ئێستا کۆمەڵێ تێرن و کۆمەڵێکیش برسی کۆمەڵێ دانیشتوون لەسەر وشکە زەوی کۆمەڵێ ملپان ئەستوور لەسەر کورسی! ئەوە چۆن دەکرێت و چۆن ببین ڕازی؟ ! ئەو مەرگەی ڕۆیی بێ ئاگایی و بە وازی دەبێت تا ماوین هەر بدەین زیان و باجی! دەڵێن ڕۆژی شەهیدە، بە کام پێوەر و مەتری؟ بۆ ئەم خاکە قوربانیان دا ماڵ و منداڵیان برسی! ئاخر ئەمە کەی ڕەوایە ژیان و گوزەران وا بی یەکێ گیانبەخت بکا، یەکێتر بێتە سەر حازری؟ ! بە کام ئایین و بڕوا بەو شێوەیە ڕەفتار بکەی کە خۆی ڕۆیی بەو جۆرە ڕێز لە منداڵی نەگری؟ ! نەک وەک ئێستا هەیە ئەو وەزعە شڕە ببینی ماڵە شەهید دەبینی، موحتاجی نانی وشکی منداڵانیان پێخواس و بێبەرگ بۆ پێڵاو و جلوبەرگی! ئەمە چۆن قەبووڵ دەکرێ لە ئاسمان و سەرزەوی تەنیا لەو هەرێمەی ئێمەیە کە ئەوە دەردەکەوی لە هیچ شوێنێکی جیهان نییە و قەد ڕێ ناکەوی! ++++++++++++++++++++++