شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: کۆتایی پایز سەبارەت: ٢٠٢٦/١/١٩ - نووسین: سەعید سەدیق پایز هات و ڕۆیی گەڵا وەری باڵندەکان بە هێواشی لە دوو وەرزدا بە ئاسمانی ئەم شەقامانەدا کۆچیان کرد. هەنار کەوتە پێکەنین بە خوێنی سووری خۆی فیستیڤاڵێکی بێدەنگی ساز کرد قەلە و خەرمانیش لە سوچێکی بێگەردی ماڵەکاندا بۆ ڕۆژانی تەنگانە هەڵگیران. لێرە هەموو کەس سەرقاڵ بوو بە دار بە نەوت بە گەرمی ئامێرەکان خۆیان بۆ زستانێکی ساردی بێبەزەیی ئامادە دەکرد. تەنها من نەبێت... لە ناو درێژیی ئەم کاتە بێکۆتایەدا بە تەنیا لەسەر کورسی چاوەڕوانییەکدا ماومەتەوە کە هەموو ڕۆژێک پێم دەڵێت تۆ هەر نەهاتی نەهاتی نەهاتی. ++++++++++++++++++++++