شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: دڵ سەبارەت: ٢٠٢٦/١١/١١ - نووسین: سەعید سەدیق هەر چی هەیە و نییە لە نێو ڕازی ئەو دڵەدایە؟ کاتی خۆشی و ناخۆشی بە هەڵپەڕی ئەو دڵەیە لە خۆشییە دڵ بە ئاگایە، لە ناخۆشیش هەر ئاوایە لە ڕا و تەگبیردا هیزر ئەجوڵێ، بەئاگایی ئەو دڵەیە بە چاو دیمەنەکان ئەبینرێ بڕیار بەدەست ئەو دڵەیە هێندە غەمبار و پەرێشان بی گشتی سوچی ئەو دڵەیە ئاخر دڵ لە چی کەمە، هەمیشە گڕ و گاڵی بۆ یارەیە؟ چاو دەبینێ، هیزر بیر دەکاتەوە، دڵیش کاری لێدانەیە هەرگیز دڵ ڕاناوەستێ، هەموو کاتێ لە گڕ و بەهانەیە هەر ئەو دڵەیە کە بۆم ناسرەوێ، بێ جێگە و بێلانەیە ئەو دڵە شێتە دێت و دەچێ، هەرگیز بە خەیاڵیا نایە ئەی دڵ بۆ وا بزێوی ناسرەوی ناوەستی لەو جوڵەیە؟ کات و ساتت بۆ نییە، لە نێو ئەو قەفەزەی سینەیە سەیرە و جێگەی سەرسوڕمانە، ئەو هەزاران ترپەیە بە هیچ شێوەیە ناوەستێت لەم جوڵە و لەم هەڵپەیە؟ ئەوە چییە و چی پێ ئەگوترێ ئەسفنجە نەرمۆڵەیە؟ نەخێر، پارچەیە گۆشتە و خاوەنی ئەم هەموو کارەیە ئایا دڵ لە لاشەدا هۆی یەکەم و بڕیاردانی سەرەکییە؟ نەخێر؛ یەکەم چاوە، دووەم هیزرە، ئینجا دڵە بەئاگایە چاو دەبینێ، هیزر بۆی دەچێت، دڵیش لەگەڵیاندایە. ++++++++++++++++++++++