شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: پەیامێک بۆ دەسڵاتدارانی کوردستان سەبارەت: ٢٠٢٦/١٠/٧ - نووسین: سەعید سەدیق ئەی کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان پارتی و یەکێتی و سەرجەم حیزبەکان بۆچی ئاوه‌ها لەم خاکە دەکەن؟ دەستکەوتی نەتەوە وا خاپوور دەکەن دوژمن بە بەخت و حاڵتان شاد دەکەن دۆست و خەمخۆران کۆستکەوتوو دەکەن ئاخر لەسەر چی وا کینەدارن؟ لە پێناو سامان وەک مار و هارن؟ بۆ پلە و پایە یەک لە بن دێنن؟ دڵی یەکتر و نیشتمان دەشکێنن؟ تکایە لە کەلی شەیتان دابەزن بۆچی ئاوا بۆ ماڵوێرانی تاوزەن؟ ئەمە چ ڕەفتارێکە لەگەڵ نیشتمان؟ ئیوە دۆستی سەرن یان دژی گەلمان؟ ئەگەر جەنگ لەسەر کورسی و سامانە با بەس بێت ستەم لەم گەلە میهرەبانە بەجێی بهێڵن ئەم خەڵکە هێمنە با کورسی نەبێتە گۆڕستانی بێلانە بڕۆن بە دوور بن لە خاک و خەڵک کورسی مەکەنە گۆڕستانی مەرگ. ++++++++++++++++++++++