شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: هەر تۆی تەنیا ئەوینم سەبارەت: ٢٠٢٦/١٠/٢٩ - نووسین: سەعید سەدیق ئاوێتەت بووم وەک لاولاو کەچۆن خۆی هەڵدەکێشێ؟ لار و لەنجە و جوانی تۆ ڕیشەی دڵ هەڵدەکێشێ تۆپەریەکەی ئاسمانی یابەگزادەی «عێلی جاف» بەژن جوان و ڕێک و پێک، شان و مل و سینەساف خۆ لە جوانیتا شێت بووم بوومە دێوانەی کێوان نەمدی جوانێ وێنەی تۆ تەنیا فریشتەی ئاسمان کەس وەکوو من ناسووتێ بۆجوانی بەژن و باڵات لە تریفەی مانگ ئەچی یاگزینکی خۆرهەڵات لە بەرچاوم ڕەونەقت هێندەسەرنج ڕاکێشە لەبەر دەمت خۆناگرم، وەرە گیانم بکێشە ئەترسم نەگەم بەمراد بەو داخە سەرنێمەوە دەی تۆش تۆزێ وەفات بێ جارێ وەرە پێمەوە کەی بەندی ئەوین وایە، من سووتام و تۆش سپڵە لەم سەودا سەردەرناکەم بۆچی زمانت قفڵە؟ کام ڕێگا بگرمەبەر، چ کارێ باشە بیکەم؟ تاوەکوو بگەم بەتۆ و ماچ و دەس لەملانت کەم چەن ساڵە من خوازیارم بگەم بە باڵای بەرزت؟ بەگەردن و لا ملت، بەدوو شەمامەی تەرزت هەموو ڕێگایەک دەگرم تاکو دەبی بەژینم دڵم بۆکەس لێ نادا هەر تۆی تەنیا ئەوینم تێبینی // ئەم شیعرەم پێشنیاری (عەتا حسێنی) شاعیری بەتوانیا و لێهاتووی ڕۆژهەڵات بوو وتی بەم شێوەیە لە ڕووی ئەدەبی و کێش و بڕگە سازی و واتاو جوانیەوە منیش پێشنیارەکەییم پەسەند کرد و دڵم نەشکاند هیوادارم جێی ڕەزامەندی هەموان بێت. ++++++++++++++++++++++