شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: کۆتایی پاییز سەبارەت: ٢٠٢٦/١٠/٢٥ - نووسین: سەعید سەدیق پایز کۆتایی دێت و پشوو بە کەناری گەشتی خۆی دەدات کەچی وەرزی زستان، بە سەرما و سۆل و کرێوەوە، دەرگا دەشکێنێت. باڵندە کۆچەرییەکان، وەک هەمیشە لە کوێستانەوە دەربەدەری گەرمیان دەبن و بۆ هەمیشە لە نێوان دوو وەرزدا دەفڕن بەڵام... هەژارەکان لە شوێنی خۆیاندا دەمێننەوە! بێلانەکان، هەمان ئەو بەرگە تەنکەی کە لە هاوینی گەرم و گوڕدا دەیپۆشن بۆ پایز، بۆ زستان و تەنانەت بۆ بەهاریش هەر ئەو شانە ڕووتە بەو بەرگە دەپۆشن و بەبێ جیاوازی، چاوەڕێی گەڕانەوەی هاوینی داهاتوو دەکەن، تا تەنها لەو وەرزەدا، هەمان جل لە بەر بکەنەوە! ++++++++++++++++++++++