شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: کوردستانم سەبارەت: ٢٠٢٦/١٠/٢ - نووسین: سەعید سەدیق کوردستانم لە چوار لاوە تەنراوە بە دەست و پلانی دوژمن دەور دراوە لە باشووردا ژینگە و سروشت خنکاوە قەدی درەخت و داری ڕازاوە بڕاوە لە ڕۆژهەڵات لاوانمان لە سێدارە دراوە لە باکووردا گەل چەوساوە و قڕ کراوە لە ڕۆژئاوا خاکی پیرۆز بە خوێن ئاو دراوە ئەی کورد ڕاپەڕە، دوژمن خەیاڵی خاوە! یەک ڕیز و تەبا بن، پەیمان بەستراوە بەرژەوەندی کەسی بخەنە لاوە دەست لە نێو دەست و هاوشان پێکەوە بانگی ئازادی کوردان دەنگی داوە لە ڕۆژهەڵات تا ڕۆژئاوا هەوڵمانداوە بۆ یەک ئامانج قوربانی بێشومار دراوە ئاشتی و سەرکەوتن نێزیک بووەتەوە کورد وەڵامی دوژمنانی داوەتەوە ڕزگاری کوردستان گەورەترین ئاواتمانە بەرزترین مژدە و بەنرخترین خەڵاتمانە. ++++++++++++++++++++++