شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: بۆ ڕای گشتی ڕێزگرتن لە مافی خاوەندارێتیی فیكری، بەهایەکی ئەخلاقی و شارستانییە سەبارەت: نووسین: سەعید سەدیق بۆ ڕای گشتی ڕێزگرتن لە مافی خاوەندارێتیی فیكری، بەهایەکی ئەخلاقی و شارستانییە پاراستنی ڕەنج و ماندووبوونی هونەرمەندان، ئەدیبان و نووسەران، ئەرکی ئەخلاقیی تەواوی کۆمەڵگەیە. هەمیسان هێنانەوەی بەرهەمێکی هونەری یان ئەدەبی بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندیی خاوەنەکەی یان میراتگرە یاساییەکانی، بێڕێزییەکی ئاشکرایە بەرامبەر مێژوو و ماندووبوونی ئەو کەسایەتییانەی کە تەمەنیان بەخشیوەتە کولتووری ئەم نیشتمانە. لەم ڕۆژانەی دواییدا، دووبارە بڵاوبوونەوەی گۆرانییەکی هونەرمەندی کۆچکردوو (ئەحمەد شەماڵ) بە دەنگی گۆرانیبێژ (سانا بەرزنجی) و باوکی، کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە. لە چاوپێکەوتنێکدا، کاک (جەزا)ی کوڕی هونەرمەندی کۆچکردوو نیگەرانی و تووڕەیی توندی خۆی نیشاندا بەرامبەر ئەوەی بەبێ ئاگاداری و ڕەزامەندیی بنەماڵەکەیان و ئەو کۆمپانیایەی مافی بەرهەمەکانی باوکی بەڕێوەدەبات، ئەم کارە ئەنجامدراوە. ئەم مامەڵە بێسەروبەرەیە نەک هەر زەوتکردنی مافی مەعنەویی خاوەن کارەکەیە، بەڵکو دەرفەتیشی ڕەخساندووە بۆ هندێک پەرچەکرپەی نەشیاو و سووکایەتیکردن بە ناوی ئەم هونەرمەندە لەلایەن کەسانی ترەوە. هەر بۆیە خانەوادەی هونەرمەند مافی یاسایی خۆیان پاراستووە بۆ پەنابردنە بەر دادگا. لێرەوە بە پێویستی دەزانم پەیوەست بەم دیاردەیە چەند خاڵێک بخەمە ڕوو: ١- ڕێزگرتن لە مافی خاوەندارێتی: هەر کەسێک بپەژرێنێت کارێکی هونەری، گۆرانی، یان شیعرێک بڵێتەوە یان بەکاریبهێنێت، ئەرکێتی ڕەزامەندیی خاوەنەکەی وەربگرێت. ئەگەر خاوەن کارەکە لە ژیانیشدا نەمابوو، دەبێت ڕووبکاتە خانەوادەکەی، کچ یان کوڕی، یان ئەو دەزگا و کۆمپانیایەی بەرپرسە لە بەرهەمەکانی. ئەمە بەهایەکی بەرز، ڕێز و وەفادارییە بەرامبەر ماندووبوونیان. ٢- دوورکەوتنەوە لە دیاردەی بێ بەڵگە پۆز لێدان: بەکارھێنانی بەرهەمی خەڵکی و بڵاوکردنەوەی بەناوی خۆوە، دیاردەیەکی زۆر ناشارستانی و خۆهەڵخەڵەتاندنە. شتێک کە موڵکی فکریی تۆ نەبێت، شکۆداریت پێ نابەخشێت. هیوادارم هەموان هۆشیارانەتر بڕوانینە مافی خاوەندارێتیی فیکری و بەهای بەرهەمە هونەری و ئەدەبییەکان بپارێزین، تاوەکو کولتوورێکی ڕێکخراو و شارستانییانە لە کۆمەڵگەکەماندا جێگیر بکەین. بەهیوای سوود، هەر ساغ و تەندروست بن. بەڵێن ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ ++++++++++++++++++++++