شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: پایز سەبارەت: ٢٠٢٦/٩/٢٠ - نووسین: سەعید سەدیق ئەمڕۆ سەرەتای پایز و خەزان ڕۆژی هەڵوەرین پەڵەی بەردەم با دڵان پڕ بگرین شیوەن لە دەشتان بارانی خەمە و دەشتی ئاشقان عەشقە کە دەنێ هەنگاوی وەفا ڕوو بەرەو چیا و کەناری سەفا دەڕوا بۆ ژوان بۆ ئاسوودەیی لەبەر دابڕان وەک وڕێنەیی تا هەموو خۆشی کۆ کاتەوە بۆت لە کۆڵت بنێ دەردی ئەشقەکۆت پایز کە هاتی بەم خەم و شادە بادەی یادگاری تێکە لەم جامە لەگەڵ خۆت هێنات بای شەماڵ و با شەستەبارانی سەر خاکی باخان کاتی هەنار و سووربوونەوەیە ناوی نازدارم لەناو گوڵاندا ++++++++++++++++++++++