شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: پاییز سەبارەت: ٢٠٢٥/٩/٢٠ - نووسین: سەعید سەدیق نازانم بە چ زمانێ وەسفت بکەم بە هەر زمانێ ناوت بێنم، تۆ هەر جوانی جوانیی تۆ لە جوانیی کێوستان دەچێت کە هەوای پاک و بۆنی بارانمان بۆ دێنی لە نێو هەموو وەرزەکاندا تۆ جیای تۆ خەزانی، بەڵام پڕ لە جوانی لەگەڵ هەموو گەڵاڕێزانەکانت هێشتا پڕی لە بێدەنگی و ئارامی لای عاشقان وەرزی عەشق و ژوانی لای دڵشکاوان، وەرزی خەم و حەزینی یەکێک لە ژێر بارانت دڵدار دەگرێتە باوەش یەکێک بە بارانت یادی دابڕانی دێتەوە ئەی پایز، تۆ چەند سەیر و دووڕووی دوو عاشق نزیک دەکەیتەوە بە بارانت دوو دڵی دابڕاویش دەبەیتەوە بۆ یاد بە گەڵای زەرد و بای سارد و ئارامت عاشقی دابڕاو، کە دڵداری لێ دوورە لە ژێر بارانت بێدەنگ و خەمبارە ڕەنگی ڕووخساری لە خەمی ئەوین دەچێتە ڕەنگی گەڵا زەردەکانی تۆ تۆ گەڵاکان لە دار دادەماڵیت یادەکانیش لە دڵ هەڵدەوەرێنیت گەڵا دەڕژێ، بەڵام عەشق نامرێ پایز دێت و دەڕوات، یاد دەمێنێ ++++++++++++++++++++++