شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: سەرەتای پایز سەبارەت: ٢٠٢٦/٩/٢١ - نووسین: سەعید سەدیق ئەمڕۆ... یەکەم ڕاپەڕینی خەزانە مەڕاسیمی وەپێشچوونی گەڵاکان و تێکەڵبوونی شیوەنی زەوی لەگەڵ گریانی باراندا لە ناو ئەم شڵەژانی ڕەنگانەدا تەنیا عەشقە دەست بەسەر دڵدا دەگرێت و ڕوو دەکاتە لووتکەی چیا و تەمومەی کەنارەکان... تا لە گێژاوی ئەم ژیانەدا کەمێک ئاسوودەیی و چنگێک خۆشی بۆ ڕووح بپاشێت پایز... تۆ بە ڕاستی سەیریت دەستێک پێکەنینی شاد و دەستێک دیاریی خەمبارت پێیە! لەگەڵ خۆتدا سروەی شەماڵ و گەردەلوولی بارانت هێنا وا وەرز گەیشتە سووربوونەوەی هەنار بەلام پێم بڵێن... لە ناو ئەم هەموو گوڵە هەڵوەرینەدا کێ نازناوی 'نازدار'ی من بە گوڵاوی یادی ئەو پاراو کردووە؟ ++++++++++++++++++++++