شاعیر: ناسیح ڕەحیمی کتێب: دیوانی شیعر سەرناو: ئەگەر سبەی نەیەیتەوە سەبارەت: نووسین: ناسیح ڕەحیمی زەمان دەسی داوە بە دەم، زمانی بێکەسی قەڵەم چ ساز ئەدا لە سۆزی خەم، ئەگەر سبەی نەیەیتەوە بڕۆن بە ئاسمان بڵێن: دوپاتی کاری من نەکا زەوی نوغم ئەبێ بە چەم، ئەگەر سبەی نەیەیتەوە کە بێقەرار ئەبێ ئەوین، بە زەینی دێ چیرۆکی ئاو ئەچێتە ئامێزی بەلەم ئەگەر سبەی نەیەیتەوە شەماڵ لە گوێ کەناری تۆ دەسێ بە قەد قژا ئەدا منیش ئەکەومە داوی تەم، ئەگەر سبەی نەیەیتەوە ئەژاکێ ئەو دڵەی منە، لە دووری یاری بێڕەحم کە ئەیبینن ڕوباری چەم، ئەگەر سبەی نەیەیتەوە وەرە کەسم نەهاتییە نەهاتنت لە مێژەوە کە شەرتە خۆم خەمە عەدەم، ئەگەر سبەی نەیەیتەوە ئەگەر نەزانی دەردەکەی، بە ناسحت بڵێ بڕۆ ئەڕۆم ئەڕۆم بەخوا قەسەم، ئەگەر سبەی نەیەیتەوە ++++++++++++++++++++++