شاعیر: سامان سەنگاوی کتێب: تەنیام لێرە سەرناو: گرێ کوێرە مەمکە بە گرێ کوێرەی بەختی خۆت هەتا قەرەجێک بێ بمکاتەوە یان گەڵای زەردی وەریوی دارێک بەهاریش نەبێ لای لێ کاتەوە چەن خۆشە جارێ بە دەست و پەنجەت تیمارکەی زام و خەم بڕەوێنێ هەر وەکو ئەوسا سەرێکم لێ بەی ماڵی تاریکم بە ڕۆژ گەڕێنی ++++++++++++++++++++++