شاعیر: ژیار کتێب: شیعرەکان سەرناو: چاوی لێم کرد سەبارەت: خاکەلیوەی ٩٥ - نووسین: جەعفەرمەعڕوف چاوی لێم کرد وام زانی حەزم لێ دەکا چاوی لێم کرد له ناو نیگای ئەودا ئەمن هەزاران قسەی ئەوینم دەخوێندەوه چاوی لێم کرد دڵم دایه به دڵ ویستم چاوی لێم کرد بەڵام دوایه ئەمن زانیم بەداخەوه تەنیا ئەو هەر، چاوی لێم کرد ++++++++++++++++++++++