شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: پرسەنامە و پەیامە شیعرێ سەبارەت: ٢٠٢٦/٩/٥ - نووسین: سەعید سەدیق پرسە نامەم و پەیامە شیعرێ بەوپەڕی دڵگران و خەمێکی قووڵەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی پێشەوا و قەڵەمە بلیمەتەکەی ئەدەبی کوردی، مامۆستا لەتیف هەڵمەت دەکەین، بۆ کۆچی دوایی هاوسەر و هاوڕێی تەمەنی، گیانی ئارام خاتوو سوورەیا. ئومێدەوارین ڕوحی پاكی کۆچکردوو گڵکۆی ئارام و شاد بێت و ئارامی و دڵنەوایی بە جەنابتان و بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت. وەفاداری و خۆشەویستی بێسنووری جەنابتان بۆ هاوسەرە ئازیزەکەتان، وێنەیەکی جوانی وەفا و مرۆڤدۆستییە. هیوادارین تەمەندرێژ و تەندروست باشبن و قەڵەمە زێڕینەکەتان هەمیشە وەک سەمبولی داهێنان و ئەدەبی کوردی بە گەشاوەیی بمێنێتەوە. مەزارگەی خاتوو سوورەیا ئارام و ئاسودە بێت، و تەمەنی مامۆستای گەورەشمان درێژ و سەلامەت بێت. مردنێکی بە ئازار ئەوە بەشی هەمومانە ئەم ئازارە چینی هونەر و ئەدەب و هەژارە هەموو هەوڵێکمان بۆ برەوی ژیانە هەم بۆ خەمی گەل هەم نیشتیمانە بەداخەوە کە مردین دەورەمان چۆڵە بە تەنیاین لە مزگەوت و لە هۆڵە داخەکەم ئەمە گوزەرانی ئێمەیە ئەمە ژیانی چەن دەیەو سەدەیە؟ ! بۆچی دەبێت ژیان ئاوا بێت؟ بۆ ئێمە وا چەوت و لار بێت بە هیوام ئەم ژیانە باشبێت لەم ئازارە ڕزگارمان بێت. ++++++++++++++++++++++