شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: بۆ هێمن لەتیفی شاعیر سەبارەت: ٢٠٢٦/٨/٣١ - نووسین: سەعید سەدیق ئەوا پاییزە، گەڵای دار دەوەری بەختی خەرمانیم لەگەڵیدا هەڵوەری لە لای من پاییزە و گەڵا ڕێزانە لە چارە ڕەشیم دەست لێک بەردانە زۆر دڵگرانم بۆ کاکە هێمن کە جێی هێشتین، ماڵئاوا لە ژین ڕووحی ئارام بێت، ئەو دڵشکاو بوو هیچمان نەزانی بە چ دەردێک چوو؟ ! لە دوای خۆی تەنیا یادێکی جێما لە دڵماندا خەمێکی بێکۆتایی ما پاییز هەر دێت و گەڵا دەوەرێ بەڵام یادەکەی هەرگیز ناوەڕێ ++++++++++++++++++++++