شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: بۆ جەمالی هاوڕێم سەبارەت: نووسین: سەعید سەدیق سڵاو جەمال گیان، ئەحواڵت چۆنە؟ گەورەیی و ڕێزت لای من وەک کۆنە هەر لێرەوە تاوەکو سلێمانی سڵاوت لێبێت، لەجێی برامی ئەمناسیتەوە؟ من خاڵۆی بەرزانم ئێمە هاوڕێ بووین، قەزات لە گیانم لەویانە مێزی دراو گۆڕینم هەبوو تۆش مێزی جگەرە و فیلتەرت هەبوو خۆزگەم بە جاران، ژیان گەلێ خۆشبوو کوا وەکو ئێستا قات و قڕی بوو؟ ئەوساکە ژیان گەلێ ئاسان بوو کەسابەتەکەشمان گەلێ باشتر بوو هەر ساڵە دەڵێین خۆزگەمان بە پار قەت تەواو نابێت کاسبی و ئیش و کار لەم ڕۆژانەدا فەیسبوکت هاتە بەرچاوم تۆ خۆشەویستی، لەجێی هێزو هەناوم برای کاک وەهاب و کاکە سەلامە ئەوانیش وەک تۆ قەدریان لەلامە سڵاو و ڕێزم بۆ بەرزان و کاک هەرێم هەروەها بۆ کاکە مەجیدی هاوڕێم سڵاو لە کاک مەهدی و کەیوانی برای هیوادارم دوور بن لە دەرد و بەڵای سڵاو لە کاک عومەر و کوڕەکانی زۆر پیاوێ باش بوو، خودا ئەیزانی کاک حەمەو هێمن، ئەو جۆتە برایە ڕێزداریەکەیان زۆر بێ‌ هاوتایە سڵاو لە سەید گوڵ و کوڕەکانی لە سەیدی باوکی مەهدی و براکانی سڵاو و ڕێزم بۆ حاجی ئارام و کوڕەکانی زۆر بەڕێزە لام، خودا بۆ خۆی دەیزانی بۆ بەڵێن گیان و هەم کاکە بەرهەم لەگەڵیان گفتوگۆ شیرینە کەلام سڵاو لە کاک مەحموود و لە کوڕەکانی هاوکار و هاوژین، هاوسەر بچووکیانی سڵاو لە عادل و برا لە ئارامە ڕەش ئەوان هاوپیشەمن، نایانکەم بێبەش سڵاو لە حاجی عارف، لە کاکە حەمە لوتف‌ شیرینن، هەر وەک شەکلەمە سڵاو لە نەوزاد و لە کاکە نەورۆز ئەوان هەمیشە لای من زۆر بەڕێز سڵاو بۆ کاک جەبار و بۆ کوڕەکانی فەرمان و فەرهەنگ، بیرمن بەجوانی ئەبێ بمبورن ئەوانەی ناویان نەهاتووە هەر بێ‌ بەڵا بن، زۆرن لە بیرم چووە سڵاو دەنێرم بۆ ئەوانەی لەویان بۆ ئەهلی کەسابەت هەمویان بە هیوام تێکڕا هەموویان باش بن ساغ و سەلامەت، بێ دەرد و بەڵا بن خۆشحاڵ بووم کەوا قسەم لەگەڵ کردی پێم خۆش بوو کەوا ساغ و سەلامەتی تۆ خۆشەویستی، ئەدم کردی لامی نەک وەکو هاوڕێ، هەر وەک برامی هیوام تەندروستی و ساغ و سەلامەت بۆ خۆت و ماڵ و مناڵت هەتا قیامەت خۆشحاڵ بووم، قەزام لە باڵات کەوێ بەڵێنم لە بەریتانیاوە خۆشی تۆم دەوێ ئیتر خواحافیز، برای شیرینم یاخوا بە چاوان مەرگت نەبینم. برات: بەڵێن شوێن: بەریتانیا بەروار: ٢٠٢٦/٩/١ کات: ٤٥: ٢ تێبینی // کاتێ لە کوردستان لە سلێمانی بووم ساڵانی (٢٠١٦ -٢٠١٧- ٢٠١٨ و ٢٠١٩) لەوێ من مێزی گۆڕینەوەی دراوم هەبوو لەگەڵ جەمال لەوێ یەکترمان ناسی ئەو جگەرە فرۆش بوو لە سەروی مزگەوتی گەورە کوڕێکی زۆر باش و بێوەی بوو بەداخەوە نەیدەتوانی قسە بکات منیش دوای چەند ساڵێ لە ڕێگەی ماسنجەرەوە بە ڤیدۆ پەیوەندیم پێوە کردوو دوایی ئەم شیعرەم بۆ نوسی و هەر بە ماسنجەر بۆم نارد هیوادارم بە دڵی بوبێت. ++++++++++++++++++++++