شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: خۆشم دەوێیت سەبارەت: ٢٠٢٦/٨/٢٠ - نووسین: سەعید سەدیق دڵ نیابە کە خۆشم دەوێیت وەک دایکت، وەک باوکت هەر وەک خوشک و براکانت وەک کچە پوور و مامەکانت وەک کچە خاڵۆژن و خاڵەکانت خۆشم دەوێی وەک ئامۆزاکانت هەر وەک پورزا و خاڵۆزاکانت وەک کەس و کار و خزمەکانت خۆشم دەوێی وەک هاوڕێکانت وەک دۆست و ناسیاوەکانت لە خۆم زیاتر خۆشم دەوێیت دەبا تۆش بزەیەکم بۆ بکەیت بە هەر دوو چاوە ڕەشەکانت خەندەش بە لێوە گەشەکانت ++++++++++++++++++++++