شاعیر: ناسیح ڕەحیمی کتێب: دیوانی شیعر سەرناو: دڵی خەفەتبار سەبارەت: نووسین: ناسیح ڕەحیمی چەن دڵم گیریاوە ئیمشەو چەن خەفەتبارە دڵم  چەن خەیاڵی تۆ لە سەرمە چەن گرفتارە دڵم من بە یادی تۆ لە شەودا شێعری عاشقانە ئەڵێم  چەندە ڕەش بوو زوڵفی خاوت هەر ئەوەن تارە دڵم چارەنووس بیری چ بوو کاتێ منی ناساند بە تۆ؟ چەن خەمینە چارەنووسم چەن ستمکارە دڵم وا جریکەی سیسەرەی شەو دەردی دووریت زیاد ئەکا  پێی ئەڵێم ها؟ چیت ئەوێ لێم شەو تەمایارە دڵم ڕەنگە دەردی من بە دەنگی زیکەزیکێ بێتە گوێت  گەر بە جارێ پێکەنی پێی، شادی لێی بارە دڵم من لە دنیا بۆ دڵی خۆم پێکەنینێکم گەرەک  چەندە سەختە بتکەنێنم، چەندە پڕ کارە دڵم دەردی تۆ لێم گیانەکەم، ئەی نەونەمامی باخی دڵ  تا ئەبەد ئەی ناسحا، عاشق بە ڕۆژگارە دڵم..! ++++++++++++++++++++++