شاعیر: سامان سەنگاوی کتێب: تەنیام لێرە سەرناو: سلێمانی ئەی شاری جوانی پڕ لە یادگاریم سلێمانیەكەی جێگای مناڵیم ئێستا و هەمیشە تۆ هەر ڕازاوە شوێنی گریان و ئارامی و یاریم لە هەر شەقام و كوچەو بانێكت ورد دەبمەوە دێنەوە یادم پیاسەی ئێوارەی دەمی لاوێتم بەو یادگاریانە ئێستاكەش شادم لەهەر شوێنێكی تری كوردستان باسی هونەر و ڕۆشینبیران بێ ئەبێ ناوی تۆ وەك تاجی پاشا لەسەر سەرەوەی هەر هەمویان بێ دیمەن و جوانیت ڕەنگیان گرتوە لەسەر ڕوخساری گشت مرۆكانی هەركەس لای تۆ بێ ناخیشی جوانە ئەگەر ڕاست بكات لەگەڵ ویژدانی بەهار بە گوڵ و پایز بە زەردی نەخشاندویانە ڕەنگی و ڕوخسارت دەنگی ڕەشەبات وەک مۆسیقایە گونجاون لەگەڵ گشت دارەکانت من هەر به هیوام هەتاکوماوم قەت دانەبڕێم لە خاک و ئاوت شانازی ئەکەم بە شوێنمەوە بێ هەکومردن لەقەب وناوت ++++++++++++++++++++++