شاعیر: مەزڵووم کتێب: دیوانی مەزڵووم سەرناو: حەمد و سەنای زۆر لە بۆ ئەو خوایە حەمد و سەنای زۆر لە بۆ ئەو خوایە مەوجودە دائیم لە هەموو لایە خاڵقی ئاسمان، حەوت بە حەواوە بە بێ کۆڵەکە و دیوار وەستاوە سفرەی ڕەحمەتی داخست لە زەمین لە بۆ مەجوسی و گەبرو موسلمین لە سفرەی ئەوە بە عەدل و کەرەم ڕۆژانە ئەخۆن عالەم زۆر و کەم فەرق ناکا دۆستی لەگەڵ دوژمندا هەر کەس بە پێ ڕزقی پێ ئەدا مولحید کفر کاو ڕێی عیسیان بگرێ لە ڕزق و دۆزی فلسێ نابڕێ دۆست و دوژمنی هەر بە یەک دەستوور ڕزقیان ئەداتێ، بەڵام خوار و ژور قسمێ بە ڕەنج وهەوڵ و تەقەلا هەندێکیش ئەیدات لە لای «لابەلا» قسمێ بە زۆری قۆڵ و هەوڵی شان قسمێ تر ئەیخوا نانی ناوچەوان بە قسمێ ئەدا نگین و ئیقبال ئەبێ بە قاروون بە سەروەت و ماڵ قسمێ تا نانی ڕۆژی ئەسێنێ ڕیخۆڵەو دڵی بە ڕەنج ئەپسێنێ تەقسیمی ئەزەل چۆن بۆی داناوە هەر ئەوەی هەیە هەتاکوو ماوە بە بەعزێ ئەدات نانی موشەقەت بەعزێ ئیستراحەت، سەیران و سیحەت مەزڵووم پێی ناوێ خۆت موبتەلا کەی بۆ دونیا خۆت تووشی بەڵا کەی ++++++++++++++++++++++