شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: چەند لاپەڕە خۆشەویستی سەرناو: گەر ژن نەبێ... سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین گەر ژن نەبێ دونیا وێران و خاپوورە کێو و دەشت هیچی نامێنێ دەریا گۆمی خوێن و سوورە گەر ژن نەبێ مانگ دەبێتە چرا فانۆس شەقام چۆڵ دەبن لە مرۆڤ غەم شەکە دەکا وەک وایرۆس گەر ژن نەبێ پیاوی داستان نەناس دەبێ مەجنون، فەرهاد بێکار دەبن کاکەمەمیش هەیاس دەبێ گەر ژن نەبێ پێچان و پێوان ون دەبن هەنگاوەکان هێڕ و وڕن شاه ڕێش بۆ نێو گێژاو دەچن گەر ژن نەبێ پێنووسی شاعیران نامۆن لێنووسیان ڕەش هەڵدەگەڕێ شێعر بەڕۆژون هیچ ناخۆن گەر ژن نەبێ گۆرانیش کۆ دەکرێنەوە نۆتی مۆسیقا زڕ دەبن ئاهەنگیش لێ نادرێنەوە گەر ژن نەبێ سوڵح و ئاشتی دنیاش دەڕوا شەر و شۆر جیهان دادەگرێ بە خوێناو دەست نوێژی دەشوا گەر ژن نەبێ باسی ئەوین قسەی پوچەڵە دڵداری دەبێتە کایە عاشق دەبێتە مناڵ، مەعشوق دەبێتە بووکەڵە گەر ژن نەبێ سوڕی دەوران ڕادەوەستێ تۆزێک گەرما نابینیەوە باوش شەختەی سۆڵ دەبەستێ گەر ژن نەبێ نەت دەتزانی مانای ژیان؟ کوا گرینگ دەبوو زیندو بون لە کوێ دەبوو عەشق و ویان؟ گەر ژن نەبێ هەواڵی خۆش بیستن خەونە دەبێ عادەت کەی بە دەنگێک کە شێوەی چنینی تەونە گەر ژن نەبێ گوڵەکان هەموو دەبنە دڕوو جوانی دارستان تێک دەچێ بە لەشی باغ دا دێ تەزوو گەر ژن نەبێ کانیاوی ژیان لیخنە دنیا وەک دایکی بێ مناڵ ئاواتی کۆرپەی لیکنە گەر ژن نەبێ قاڕۆون ئیشی سواڵکەرییە یکەم دەوڵەمەندی دونیا لە گشت دونیا بێ بەرییە گەر ژن نەبێ پێشکەش کردن، دیاری و خەڵات هەموو وێک ڕا کۆ دەبنەوە تەنانەت شۆڕش و خەبات گەر ژن نەبێ مناڵان گشتیان هەتیون خواردنەکان بێ تام و چێژ چێشتەکان بێ بەز و پیون گەر ژن نەبێ خەو لە چاوان دەزڕێتەوە تا دوا ڕۆژی عومری دونیا خۆشی لە ژیان دەسڕێتەوە گەر ژن نەبێ هاوینێ بەفر جێ خۆش دەکا وەرزەکان ئاڵۆزی دەگرن بەهاریش خۆی نەخۆش دەکا گەر ژن نەبێ شنە با دەبێتە تۆفان هێز و توانی گەنجی دەڕوا دەبێ بە دەست بگیرێ گۆچان گەر ژن نەبێ دەرگای ئەوین ناکرێتەوە لە گۆی مەمکی هیچ کانیێک قومە ئاوێک ناخورێتەوە گەر ژن نەبێ کوا خۆشەویستن و دلۆڤانی لە جیهان دا ئازا بونمان کێ دەیناساند بە شەڕڤانی گەر ژن نەبێ شێعرەکانی منیش ساویلکەن وەک چاوی لاواز و بێ هێز چاوەڕێی شوشەی چاویلکەن گەر ژن نەبێ پێم بڵێ بە کێت دەکووت دایە باشترین پەرستاری ژیانت کێ بۆی دەکردی لای لایە گەر ژن نەبێ هێمنی لە ژیان دەڕوا زەوی و ئاسمان وێک دەکەوێ مۆریانە مێشکەکان دەخوا گەر ژن نەبێ خۆ تەنیاییش بێ بەهایە دڵ داری کوا تام و بۆنی ژیان دوو ڕوویی و ڕیایە گەر ژن نەبێ با بیبڕێنمەوە ئەو باسە نە تۆ دەبوی نە دنیاکەت نە ئەو ژیانە کەساسە ++++++++++++++++++++++