شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: بۆ نیلە سەبارەت: ٢٠٢٦/٦/٢١ - نووسین: سەعید سەدیق نیلە بەخێر بێیت بۆ ناو ئەم ژیانە کە پڕ خۆشییە و پڕیش لە ژانە بە هیوام ژیانت هەمووی خۆشیبێ دوور لە ناخۆشی و دەرد و بەڵا بێ بۆ دایە و بابە ببی بەڕەحمەت میهرو ئارام بیت نەبی بەزەحمەت لەگەڵ مێلی گیان بۆ بابە و دایە بمێنن ڕەنجیان نەچێ بەزایە کۆژین و یاڵدا، مێلینە و نیلە بەختەوەر بژین لەم سەرزەمینە بەهیوام ژیانێک پڕ خۆشی و شادی بۆ ئەم خێزانە ئاسان بێتە دی. تێبینی // چوین بۆ ناونانی کچەکەی کۆژینی برازام لە نەریتانیا مانچێستەر ستارتفۆر (نیلە) ئەم شیعرەم هات بە خەیاڵاو بۆم نوسی بە هیوام بە دڵیان بوو بێت. ++++++++++++++++++++++