شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: خەیاڵ و ڕاستی سەبارەت: ٢٠٢٦/٨/١٤ - نووسین: سەعید سەدیق ئەو خەیـاڵانەی مرۆڤ پێی دەگــات لە دڵ و هــزریا نـیـشـانــی دەدات دەگمەنە ڕۆژێک خەیاڵ بێتە دی هەرکەس بە وردی بەرەو پیری بڕوات جیاوازیی هەیە لە بەینی خەیاڵ لەگەڵ نادیاری یادی مانگ و ساڵ جاری وا هەیە بە گاڵتە و بە پێک شتێ ڕوو دەدات، بێ نرخ و بەتاڵ خەیاڵ ئەوەیە لە ناخدا بژی لە ناو هزر و دڵ، بۆی تێبکۆشی خواستێ کە دەتەوێ بیهێنیتە دی بەڵام بە کردار، هێشتا بێبەشی ڕاستی و خەیاڵ دوو دنیای جیاین هەر دوو بۆ یەکتر ڕێگای ناشیاوین هەرگیز خەیاڵات وەک ڕاستی نایەن تەنیا ئەو کاتەیش خاوەن ئامانجین ++++++++++++++++++++++