شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: کەرکوک و کرماشان سەبارەت: ٢٠٢٦/٨/٧ - نووسین: سەعید سەدیق لە دەفتەری مێژوودا دڵمان دوو ڕووباری سوورە کەرکووک و کرماشان دوو جەرگی بەکول و بریندار دوو ئاڵای بەرز لەسەر لووتکەی وڵات دوژمنان هاتن بەکینەوە دەستیان وەشان تەورێ لە زوهد و خەنجەرێک لە ڕەگەزپەرستی ویستیان ناسنامەت بکەن بە عەرەبی بەعسی ناوی زێڕینت بکەن بە 'تەئمیم' لەولاوه شای پڕ لە کین دەیویست سەروەریت بپچڕێت کرماشان بکاتە پردێک و ڕەگوڕێشەت فەرامۆش کات بەڵام هێشتا... دەنگی 'زیرەک' دەپڕووکێنێ شەوی تاریک «کرماشان شاری شیرینم شاری گەورەی کوردنشینم... سوورە گوڵەکەی نێو موکریان دەنگێک کە بووە بە قەڵای ئەیوب بۆ ناسنامەی شوێنی فەرهاد با تەپوتۆزی ماددە و سنوور ڕێگامان لێ بگرن با چاوی چەپەڵ ببڕێتە خاکی ئێمە... دڵی کەرکووک هەر لای کرماشانە و هەردووکیان لەناو سنگماندا هەمیشە کوردستانی دەپشکوێن. ++++++++++++++++++++++