شاعیر: ناسیح ڕەحیمی کتێب: دیوانی شیعر سەرناو: سەفەری خەون سەبارەت: نووسین: ناسیح ڕەحیمی چەمەکانت سەمەری داری بەهەشتن، دڵەکەم دو چەمی من بە خەیاڵی تۆوە وەشتن، دڵەکەم ئەمە کەی شارە نەشێواوە لە دووریت بە شەوێ گەوەری باوەڕی من، گەشت و نەگەشتن، دڵەکەم سەرەڕای ئەم هەموو بەفرە کە ئەنیشێتە سەرم ‌‌ دڵەکەم گەرم و جەوانی شەوی کەشتن، دڵەکەم وەرە تا پێتی بڵێم کەی بە دەمی تۆوە بچم؟ دڵ و گیان بۆ قەدەمت فەرشێ لە دەشتن، دڵەکەم ئەم هەموو شێعرە کە ئەیڵێم سەفەری خەون و خەیاڵە ئەگینا فاســڵەمان یەکســەد و هەشـــــتن، دڵەکەم لە دەوار و ڕەشەماڵی شەوەکەی شاری ئەوین من و تۆ، ماچ و ویسال داخێ لە مەشتن دڵەکەم ئەجەلی ناسیح ئەگەر هات، مەڵێ چۆنوو کە نەما؟ فەلسەفەی بوونە نەبوون، کاتی تێگەشتن، دڵەکەم ++++++++++++++++++++++