شاعیر: سامان سەنگاوی کتێب: تەنیام لێرە سەرناو: توڕەبونت ئەو دەم و ڕۆژەی تۆ لێم بێزاری من زیاتر تاسەی ماچێكت دەكەم ئارەزووی سەیری ڕەنگ و ڕوخسار و باڵای ناسك و لەبارت دەكەم هەر ڕۆژێ ڕەنگ و ڕوخسارت تاڵ بێ تامی ماچەكەت شیرین تر ئەبێ چەن ڕوت گرژ بێ لە باوەش نانت زیاتر بە جۆش و گەرم تر ئەبێ من وام پێ خۆشە هەردەم توڕەبی چونكە چێژی تۆ زۆر زیاتر ئەبێ چەندە لێم دور بی دڵم سەد هێندە تامەزرۆی ماچ و دیدارت دەبێ ئێستا حەز ناكەم هەروەكو جاران زو زو ڕۆژانە بێیتە پێش چاوم بەڵام ژوانت وەك جاران نیە و هەر بەخەیاڵ وەختی کۆن ماوم ++++++++++++++++++++++