شاعیر: خۆشناو کتێب: شیعرەکانی خۆشناو سەرناو: بڕۆ بڕۆ هەی بێ‌وەفا... بڕۆ بڕۆ هەی بێ‌وەفا... لەبیرمە دەتگوت: هەرکەس ئاڵقەی پەنجەت بۆ بێنێ هەموو قامکی دەپەڕێنم هەر دوو چاوانی دەردێنم ئێستا کە تۆ بێ‌وەفا بووی هەر خۆت بیڵێ چاوەکانی کێ دەرێنم؟ یا پەنجەی کێ بقرتێنم؟ ++++++++++++++++++++++