شاعیر: جەوهەری
کتێب: دیوانی جەوهەری
سەرناو: تەشەککور واجبە بەه بەه کە جێی فەخر و موباهاتە
سەبارەت: نامە بۆ ئەوڕەحمان بەگی تیکانتەپە کە بە زۆر بردوویانە بۆ بۆکان بیکەن بە ڕەئیسی سەندووقی ئینتیخابات

تەشەککور واجبە بەهبەه کە جێی فەخر و موباهاتە
دەڵێن شاهم لە بۆکانە ڕەئیسی ئینتیخاباتە


بەبێ دەستووری ئەو زاتە ڕەئی  --  بدەی نابێ
لە قانوونی حەقدا جزات سزاواتە


ئەگەر دەورەی عەداڵەت بێ، ڕەئیس قەت پیاوی کەر نابێ
هەموو شت بۆتە کەربازاڕ و مەجلیسیش خورافاتە

++++++++++++++++++++++