شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: چەند لاپەڕە خۆشەویستی سەرناو: جوانی تۆ سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین له سەر جوانی ڕوخساری تۆ وێنەکێشان سەر سووڕ ماون پەیکەرە بێ وێنەکانیش لە ئاستی جوانیت ڕووخاون بێ وەی شەو بێ دەتروسکێنن پێم بڵێ ئەستێرەن یا چاون باغەوانی گوڵی لێوت کێ بوە وا جوان ئاوی داون؟ روح و جستەی ئەم شاعیرە پڕ لە شێعری نەکوتراون وشەکانی پوشی وشکن بە ئاوری نیگات سوتاون بە پۆلی گەشاوەی نیگات جەرگ و دڵی من برژاون سەدان لاوی بێ دەسەڵات لە نیگای تۆ دا خنکاون چرکە چرکەی کات ژمێرم لە بێ تویی دا خەساون وشەکانی شێعری تەڕم خەبەردار بۆت راوەستاون بەخت و ئیقباڵی منی بێکەس وەکوو قژت لێک هاڵاون پێنووسم بۆ تۆ دەنوسێ وشەی شێعرم جوان پاراون دیتنی تۆ ئارەزووی دڵە بێ تۆ غەمم بە لێشاون وەک یاریزانی تۆپی پێی سەت گۆڵی جوانت لێداون مانگ و رۆژ و ئەستێرەکان ڕوو بە جوانی تۆ سوڕاون بۆ فۆڕمۆڵی جوانی چاوت زاناکانیش حەبەساون لێوت ناسک وەک پەلکی گوڵ سرووشتین یا بە سوراون؟ ئەو هەموە جوانی و ڕێک بوونەت بە کامێرای دڵ کێشراون دایک و بابت بەختەورن چۆن خوا فریشتەی وێداون کورتی ناهێنێ نوسینم جوانیت ئیلهامی وێداون گوڵە باغی سووری دڵم بە بێ نازی تۆ بووژاون پێستی هەستی سادە و ساکار بە چنگاڵی داڵ رووشاون کاته جوانەکانی گەڵ تۆ لەگەڵ دڵی من تۆراون تەواوی لاوە ئازاکان بە قوماری چاوت دۆڕاون کۆمەڵێک عاشقی یک لایان وەکوو منداڵ پێی خافڵاون کاروان کاروان وشەی شێعر بۆ تاریفت ڕاوەستاون بە لۆری و ماشێنی باری نازەکانت هەڵگیراون دنیا بێ تۆ وێرانەیە کێوەکان برووسکە لێی داون پێم خۆش نیە شێعرم تەواو بێ وشەکان بۆ تۆ نووسراون ++++++++++++++++++++++