شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: وتم عاشق مەبە سەبارەت: ٢٠٢٦/٦/٢٠ - نووسین: سەعید سەدیق وتم عاشق مەبە، لەم داوە دەرناچی کە خۆت خستە داو، ناڵەی دابڕانت لە چی؟ وا مەزانە ئاسانە، نزیک بوون لەم ڕێیە عەشق وەک ڕاوچیە و لە کەمیندایە بۆ چی؟ دەردی عاشق هێندە قورسە کەس هەڵناگرێ کوا بۆ شاهان هێشتوویەتی تەخت و تاجی؟ هێشتا زووە بۆ حەسەرەت و ئاهی ناخت لە داهاتوودا بۆ ئەم عەشقە ئەدەی باجی ئێستا جار جار بە خەیاڵیدا دەفڕی و دەچی نازانی دواجار چۆن تەسلیمی دەبی بەناچاری؟ ! عەشق دەریایەکە، مەلەوانی دەوێ بۆ ڕزگاری ئەگەر نا، نوقم دەبی و دەبڕێ هیوای نەباتی کورتە شایی ئەوین و غەمی درێژخایەنە جەرگت دەسوتێ و تەمەن دەبێتە باجی. ++++++++++++++++++++++