شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: چوار بەهەشتی نیشتمان سەبارەت: ٢٠٢٦/٦/١١ - نووسین: سەعید سەدیق سڵاو لەو خاک و مەڵبەند و وڵاتە کە لانەی شێر و جێگەی خەباتە کوردستانی گەورە، کێو و دەشتی خودا کێشاویەتی نەخشی بەهەشتی چوار پارچەی یەک جەستە یەک ڕۆح و باوەڕ لە مێژوودا هەموو سەربەرز و سەروەر بەشی یەکەم ✌️باکووری سەرکێش و دێرین ئامەدی دڵ، پایتەختی عەهد و پەیمان بە شوورا دێرینەکەی، بە فەخری جیهان خاکی ئاگری بەرز و لوتکەی سەرکێش وانی مێژوویی و گۆلی پڕ ئەندێش جۆلەمێرگ و حەکاری سەختی چیا شرنەخی نووح و لانەی پاکی حەیا مێردینی پڕ لە نەخش و زێڕی مێژوو مامەکی و دێرسمی مەڵبەندی وەرخوو سەمسوور و سێرت و دێرینی بدلیس لانەی شەرەفخان، مێژووی پڕ تەقویس مووش و ئەرزنگان و خاکی چەولیگ دەشت و چیا و کانی ڕوون و خەلیگ ڕووهای پێغەمبەران، ئەسڵی کەرەم ئەنتاکیا و مەرعەشی مێژووی حەرەم ڕەشقەلاس و قەرس و ئەرزڕۆمی سارد سەدان سەرکردەیان بۆ گەل بەخێو کرد سێواس و مەلەتی و خاکی ئەردێخان ئێلح و دیلۆک و خارپێتی فەخرەکان ئەم جێگای فەقێی تەیران و خانییە مەڵبەندی مەلای جزیریی فانییە بەشی دووەم ✌️ڕۆژهەڵاتی ئەدەب و زانست سڵاو لە سنەی خاکی هونەر و ناز مەڵبەندی مەستوورە، شاری سەرفراز سەقزی دێرین، نیشتمانی خانی مەریوان و زریبار، شاکاری جوانی بیجاڕ و بانەی سەرکێش و دڵگیر کامیاران و قوروەی پڕ لە بیر بڕۆ بەرەو ورمێ و شۆخی دەریاچەی ببینە مەهاباد، مەڵبەندی پێشەوای بۆکانی فێربوون و زانست و جود خۆی و میاندواو، خاکی بێ حەسوود سەردەشتی مەزڵوم، پیرانشاری شێر نەغەدە و تیکاب، مەڵبەندی دڵێر ساینقەڵا و شنۆی مێژووی دێرین هەموو پڕ لە باخی جوان و ڕەنگین ئیلام و کرماشانی لانەی فەرهاد بێستوون شاهیدە لە مێژووی بێداد جوانڕۆی قارەمان، جێگای پیاوانی پاڵ شەرەفی نیشتمان، پارێزەری ماڵ قۆناغی قۆچان و بوژنۆردی باکوور کوردانی خۆراسان، هەم نزیک و دوور هەمەدان و ورووگڕ، خاکی پڕ هەیبەت خورەماوە و پاپێڵ، لانەی حەمییەت دژپێڵ و یاسووج و شاری کوردی جوان لووڕ و بەختیاری، پارێزەری گیان لەم خاکە سەرپۆش، نالی و هێمن هاتوون هاژە و حەقیقی، شیعر و ڕووناکی بوون بیجاڕ و دیواندەرە، دوو مەڵبەندی جوان مێژوویەکی گەش و سەربەرزە بۆ کورستان بەشی سێیەم ✌️باشووری ڕاپەڕین و سەرکەوتوو سڵاو لە هەولێر، قەڵای سەر بڵند مێژووی دێرین و شوێنی مەردی ڕند بنەسڵاوە و قوشتەپە دەشتی فراوان سۆران و خەبات و هێزی لافاوان شەقڵاوەی بەهەشت لە بناری سەفین کۆیەی حاجی قادر، شاری عیلم و دین مێرگەسۆر و چۆمان، لوتکەی پەرێشان ڕەواندزی پاشای گەورە و خەرووشان بڕۆ بەرەو سلێمانی، شاری بابان پایتەختی ڕۆشنبیری مەڵبەندی شێخان قەڵادزێ و ڕانیەی دەروازەی ڕاپەڕین دووکان و گۆمەکەی دڵگیر و شیرین سەید سادق و ماوەت کێوی بەرز و ڕووت دەربەندیخان و پێنجوێن، سنوری یاقووت چەمچەماڵی پۆڵا، قەرەداغی سەرکێش کەلاری گەرمیان، جێگای خەم و ئێش سڵاو لە هەڵەبجە، مەڵبەندی شەهید شاری ئەحمەد موختار، هێمای عەهدو جەدید بیارە و خورماڵ و سیروانی بێگەرد مەڵبەندی تەسەوف خاکی پیاوی مەرد بڕۆ بۆ دهۆکی جوان، شاری دەلال زاخۆ و پردەکەی، نەخشی بێ زەوال ئامێدیی هەڵکەوتوو لەسەر چیای بەرز مێژووی میرنشینی جێگای فەخر و لەرز سێمێل و بەردەڕەش، دڵسۆز و هێژا ئاکرێی نەورۆزان، ئاگری لێ ڕێژا مەڵبەندی کەرکووک، دڵی کوردستان باباگور گوڕ لێی دەسوتێ بۆ هەموان پردێ و داقووق و حەویجەی پڕ مێژوو داستانی قارەمانییان تێدا نووسرا بوو خانەقین و کفری، ئەڵوەنی ڕەوان دووزخورماتووی کورد قەڵای قارەمان بەدرە و مووسڵ و خاکی شنگالی پاک میراتی ئێزیدی و لاپەڕەی بێباک مەخموور و شێخان و لانەی شەرەف و ڕێز تەلەعفەر و تلکێف و قەرەقووشی ئازیز بەشی چوارەم ✌️ڕۆژاوای خۆڕاگری و زەیتوون ڕزگار بوو ئێستاش سڵاو بۆ خاک و عەتری مژدە بۆ قامیشلۆی دڵ، شاری فیداکاری و سوجدە حەسیچەی دێرین و دەشتی بەپیت و چاک عەفرینی زەیتوون، شاری پاکی خاک کۆبانیی ئەفسانەی خۆڕاگریی جیهان ناوی تۆ هیوای بەخشی بە گشت گەلان سەری کانی و مەنبج خاکی پڕ خەبات دێرک و عاموودێ، مەڵبەندی ئاوات جەرابلوس و گرێ سپی و تیربێسپی جوان باب و گیرکێ لیگێ، پارێزەری گیان ریمێلانی پڕ پیت، دیربێسیی دڵسۆز مێژووی نوێی ئێوە گشت بوو بە نەورۆز بەشی پێنجەم یادێک لە کوردستانی سوور گەرچی دوورە لە نەخشە و دەستی ڕۆژگار یادی کوردستانی سوور دەکەین بە دیار لاچین و زینگێڵان، خاکی غەریبان کێلباژاری جوان، دوور لە حەبیبان قەرێکیشلێق و قوتیرلێی پڕ لە خەم کوردھاکێ و مورادخانێی بێ عەلەم یادی ئێوەش هەر لە دڵدا دەمێنێ مێژووی کورد ناوتان بە زیندوویی دەهێنێ کۆتایی شاکارەکە ئەمەیە مێژووی چوار پارچەی گەورە کوردستان هەمیشە زیندووە لەم دەورە شاعیر و سەرکردە و پیاوانی زانا لەم خاکەدا بوون بە خاوەن مانا هەتا کێو و چیا و بەفر مابێ سارد بژی کوردستانی مەزن فەخری کورد. تێبینی // ئەم بەرهەمە، شاکارێکی مێژووییە لە قالبی مەسنەویدا، کە بۆ کوردستانە مەزنەکەمان و چوار پارچە دڵڕفێنەکەی هۆنراوەتەوە لێرەدا سەرجەم شار و شارۆچکەکان، تەنانەت ئەو بەشە فەرامۆشکراو و نادیارانەشمان گەڕێنراونەتەوە باوەشی نیشتمان. ئەم کارە ڕەنگدانەوەی عەشقێکی قووڵ و خولیایەکی بەکوڵی منە بۆ ئازادیی ئەم گەلە و گەیشتن بە ئاواتی مێژوویی کە خۆی لە دامەزراندنی دەوڵەتدا دەبینێتەوە. بەو ئومێدەی ڕۆژێک لەژێر سایەی یەک ئاڵای شەکاوەدا، چاومان بە دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان ڕوون ببێتەوە هیوادارم جێی پەسندی و ڕەزامەندیی ئێوەی بەڕێز بێت. ++++++++++++++++++++++