شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: لەو دیوی ئیختیارەوە سەبارەت: ٢٠٢٦/٦/٧ - نووسین: سەعید سەدیق کە ڕووبەڕووی نیگات دەبمەوە هەموو نەخشەی ئەقڵم تێکدەچێت و تەمی سەرلێشێوان دەبێتە داگیرکەری شاری مێشکم ئەمە تەنها بینینێکی سادە نییە کاتێ چاوم لەسەر وێنەی تۆ دەنیشێت دڵم دەبێتە چەقەخانەی لێدانێکی یاخی کە هیچ سنوورێک و هیچ هێمنییەک ناناسێت؟ ئەم بینینە… کەسایەتی بێدەنگم دادەوەشێنێت و جەستەم لە ئاستتدا، چۆک دادەدات من لێرەدا دەستەوستان و قۆڵبەستم بەڵام مەیگرە لێم... ئەوە 'من' نیم کە وا دەکەم ئەوە جەوهەری من و خەسڵەتی عەشقە کە منی لە نێوان عەقڵ و هەستدا ئاوا وێران و سەرگەردان کردووە. ++++++++++++++++++++++