شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: جەژنی چی و حاڵی چی؟! سەبارەت: ٢٠٢٦/٥/٢٧ - نووسین: سەعید سەدیق جەژنی چی و حاڵی چی، لەم سەردەمی بێ هەستی لە سایەی ڕەفتاری چەوت و، ڕێبازی کۆنەپەرستی بە فێڵ و ڕیای دەوران و، بە جەهل و بێ‌دەربەستی شکاوە شکۆی ئادەم، لەژێر پێی تینووی پۆستی خەسڵەتی پاکی ژیان و، شعورو دیدگای هەستی هەمووی کراوە بە قوربان، بەدەس کین و ئەنقەستی ڕێگرن لەوەی بنەخشێ نەخشەی ڕێگەی سەربەستی تا مرۆڤ نەگاتە ئاسۆ و، لووتکەی بەرزی مەبەستی کوا ئازادی و یەکسانی؟ کوا ژینی خۆشگوزەرانی؟ کە دیلی دەستی زۆردارە، تەواوی ڕووی جیهانی ئەوەی دەیبینی لە سیمای، مرۆڤ و ژین و بوونی تەنیا ڕواڵەتێکی خاوە و، تێدا چوو نیشانەی ڕوونی جەوهەری ئینسان شێواوە، ناوەکەی لێ گۆڕاوە تەنیا سێبەرێکی تەڵخە و، ناوێکی لێ جێماوە. ++++++++++++++++++++++