شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: عیشقی بێوێنە سەبارەت: ٢٠٢٦/٥/٢١ - نووسین: سەعید سەدیق دڵم وا دیل و بێچارە، لەمە سەر دەرناچێ لەو بەندە بۆ دیداری نیگای ڕوونت، کوا هێمن دەبێ هەنێ؟ تکایە خۆت نیشان بدە، بـۆ دڵـی پـڕ لـە خـۆزگەمـان بزانم چی لە نیاز دایە، دڵی تۆش وا بۆ لام دەنێ؟ مەگەر تۆش وەک من بێهۆشی، شەیدایی لای تۆش ئاوایە؟ یان تەنیا من شێت و شەیدام، کە دڵ بێ تۆ ناسرەوێ؟ هەتا ماوم لە عەشقی تۆ، وەک شەکر لە چا ئەتوێمەوە هەتا دنیا بە دنیایە، دڵم لـە تـۆ جـیـا نــابــێ عیشقت بۆتە گوڵ و خونچە، بۆن و بەرامەی دێ بە گوڕ لە کام دارێکی بەردارە، کەوا شۆڕ بۆتەوە هەرمێ؟ هەتا ماوم چاوەڕێتم، بۆ بینینت لە تاریکی تۆ ئەو مانگەی لە ئاسمانا، شەوق دەدەیتە سەرە ڕێ دەبیتە ڕووناکی ڕێگا، بۆ خەمڕەوێنی کاتەکەم لە هەر شوێنێبی ئازیزم، بێگومانبە منیش لەوێ ++++++++++++++++++++++