شاعیر: شەهلا نوری کتێب: شیعرەکان سەرناو: سەحەر گاهـ سەبارەت: نووسین: بنار لە خودام دەوێت کە بە دڵخواز بمرم یانێ کە تۆ ببینم و دواتر بمرم وەک شەونمی پاک لە گوڵزاری سروشت بێ ئاگا بە وجوود هاتم و بێ ئاگا بمرم ئەی ئێشق! لە گیانی من و دڵی ماندوم چیت دەوێ لێم گەڕێ با بە زەخمی ترسناک بمرم لە دۆڵی تەمەن پڕ لە پێچ و لە خەم گومڕام بەسەر برد و گۆمڕا بمرم شەمعم من و ڕوی تۆ ئومێدی سەحەری منە مەهێڵە بێ دیدەنی ئەوەڵ سەحەر بمرم دەیگوت: (سەفا) هەربوو و جاویدانیت منم من! تا ئەو ڕۆژەی کە بە ئارەزووی تۆ ئەی مانگ دەمرم شیعری: ئیسماعیل نواب صفا وەرگێڕانی لەفارسییەوە شەهلا نوری ++++++++++++++++++++++