شاعیر: دڵدار کتێب: دیوانی دڵدار سەرناو: ئومێد چاوەکانم لێڵ و وێڵ بوو کوا؟ ستارەم دەرنەکەوت؛ دڵ لەتاوی دەردی کڵپەی سەند وەکوو ئاور و نەوت ڕۆژ هەڵات و زیندەگی دا، گشتی عالەم کەوتە ئیش چاوەنۆڕی ئوفقی دوورم ڕۆژی من کوا؟ دەرنەکەوت ئەی خودایە! تاریی نیگبەت کەی ئەبێ لاچێ خودا؟ ! تا بە کەی چەنگەچررێ من سا لەگەڵ تۆ هەشت و حەوت بەسیەتی دڵدار زەمانی شعری بێ مەعنا نەما هەڵسە چارەی دەردەکەت کە بێ تەفەککور ڕێگە چەوت بێت و ئەسپێ چەند ئەسڵ بێ سواری چالاکی نەبێ قابیلە دەرچێ لە میدانی جیدال و جێگە ڕەوت؟ ! ++++++++++++++++++++++