شاعیر: نامی کتێب: بارانی ڕەحمەت سەرناو: دانانی ئیمامی عادڵ واجبە لەسەر عوقەلای ئیسلام بە دەلیلی سەمع دانانی ئیمام بزانە شەرتە بۆ شەخسی ئیمام پیاو بێ و ئازاد بێ و ناسراو بە ئیسلام عاقڵ و عادڵ، قوڕەیشی نەسەب شەجیع و سەربەرز بە خولق و حەسەب وەکوو شیری ڕووت یا شێری سەمسام نافیع بێ لەبۆ نوسرەتی ئیسلام بۆ سەدی سەرحەد بۆ سەربەرزی ژین بۆ پاراستنی قوللە و قەڵای دین ئەگەر ڕێ نەکەوت قوڕەیشی جەلیل با شەخسێتر بێ دەخیل سەد دەخیل تا خاڵی نەبێ ئیسلام لە ئیمام مەینەتی زۆرە نایێتە کەلام ++++++++++++++++++++++